PM:05:50:06/11/2023
800 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راول دوپاتیکردەوە کە نازانێت لە داهاتوودا چی روودەدات
سەبارەت بە راهێنەرایەتیکردنی ریاڵ مەدرید و ستایشی بێلینگهامیشی کرد.
ڕائول
گۆنزالێز، ئەفسانەی ڕیاڵ و ڕاهێنەری کاستیای یانەی شاهانە وەک یەکێک لە جێگرەوە ئەگەرییەکانی
کارلۆ ئەنچیلۆتی باس دەکرێت هەرچەندە ئەگەرێکی لاوازە بە بەراورد بە پاڵێوراوەکانی
تر، راهێنەرەکە بۆچوونی خۆی لە بارەی ئەو ئەرکەوە خستەڕوو.
ڕائول
باسی لە داهاتووی خۆی کرد لە بۆنەیەکی بانگەشە بۆ ڕاکێتی پادڵ، وتی: جێگرتنەوەی ئەنچیلۆتی؟
من کەسێکی دڵسۆزی سەر بە ڕیاڵم، دڵخۆشم بەو کارەی کە دەیکەم، بەڵام لە تۆپی پێدا هەرگیز
نازانیت ساڵی داهاتوو لە کوێ دەبیت، ڕاهێنەرایەتی کارێکی قورسە و دەبێت هەوڵبدەین
بە باشترین شێوە ئەنجامی بدەین.
ڕاول
لەبارەی بێلینگهامەوە وتی: لەو ڕاهێنانانەی کە دەمتوانی بیبینم، جود سەرسامی کردم،
یاریزانێکە بەهرەیەکی تایبەتی هەیە و هەر لەسەرەتاوە خۆشم دەویست، من ڕاهێنەری یاریزانانێکم
کە لەتەمەنی ئەودان، جود کوالیتی زۆر بەرزترە لە هاوتەمەنەکانی خۆی، بە تەواوی خۆی
لەگەڵ ڕیال مەدرید گونجاندووە.
راول
گۆنزالێس بە یەکێک لە ئەفسانەکانی ریاڵ مەدرید دادەنرێت کە 741 یاری لەگەڵ یانەی
شاهانەدا ئەنجامداوە و 323 گۆڵی تۆمارکردووە، لە ئێستادا راهێنەری تیپی کاستیای
ریال مەدریدە و یەکێکە لەو راهێنەرانەی بە جێگرەوەی ئەنچیلۆتی دادەنرێت.