ڤینی: لە ریاڵ مەدرد فێردەبین بۆ درووستکردنی مێژوو

AM:10:00:01/11/2023

1692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسۆس دوپاتیکردەوە تەنیا یاریزانانی ڕیال مەدرید دەتوانن لەوە تێبگەن کە یاریکردن بۆ ئەم یانەیە چ هەستێکە.

ڤینی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە، لێدوانی بۆ کەناڵی فەرمی ریاڵ مەدرید د و تێێدا رایگەیاند، لەگەڵ یانەکەدا ساتی خۆشی هەبووە، بەڵام خۆشترین ساتی یاری کۆتای چامپۆنز لیگ بووە لە پاریس.

ئەستێرەکەی ریاڵ باسی لە ئامانجی داهاتووی کرد لەگەڵ یانەکە و لەوبارەیەوە وتی: کاتێک یاری بۆ ڕیال مەدرید دەکەیت، هەمیشە دەتەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت و لە باشترینەکان بیت، من دەمەوێت باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم و هەموو شتێک ببەمەوە، یاریکردن بۆ ڕیال مەدرید ڕوون ناکرێتەوە، تەنها پێویستە لێرە بیت بۆ ئەوەی تێبگەیت چی دەڵێم.

ڤینیسیۆس لە بارەی پێرێزی سەرۆکەوە رایگەیاند، هەر ئەوکاتەی بەڕازیلی جێهێشتووە متمانەی تەواوی پێی هەبووە، نامەی بۆ دەنێرێت و هەواڵی خۆی خێزانەکەی دەپرسێت، ئاماژەی بەوەشدا وەک خەونێک وایە کە گرێبەستەکەی نوێکردوەتەوە و هەمیشە لە پێناو پێرێز و هاندەرانی یانەکەدا دەجەنگێت.

لە کۆتایدا ڤینی لەبارەی نازناو بردنەوە لەگەڵ یانەی شاهانە وتی: ئێمە چامپیۆنز لیگمان بردەوە و بیر لەوە دەکەینەوە لە داهاتوودا جارێکی تر بیبەینەوە، ئێمە لە یانەکەدا فێردەبین بۆ درووستکردنی مێژوو.