PM:10:16:27/10/2023
796 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی ویستی میوانداریکردنی یاری کۆتای
مۆندیالی 2030 جەنگ لە نێوان ئیسپانیا و مەغریب دروست دەبێت
پێشبینیش دەکرێت مۆندیالی 2023 لە مەغریب و ئیسپانیا
و پورتوگال بەڕێوەبچێت، هەروەها مەغریب دەبێتە دووەم وڵاتی عەرەبی کە میوانداری یارییەکانی
کۆتایی مۆندیال بکات، دوای قەتەر لە مۆندیالی 2022.
سەرچاوە تایبەتەکان باسیان لەوە کردووە کە هەڵوێستی
پورتوگال زۆر نەرم و نیان بووە و خۆی بە پێشکەشکردنی سێ یاریگا بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی
مۆندیال ڕازی بووە، ئەوانیش نور و دراگاو و خۆسێ ئەلڤالادە.
بەڵام جەنگەکە لە نێوان ئیسپانیا و مەغریبە
کە هەریەکەیان دەیانەوێت پشکی شێریان بەربکەوێت لە مۆندیالی داهاتوودا بە تایبەت بەڕێوەچوونی
یاری کۆتای.
بە شێوەیەک، ئیسپانیا نیازی هەیە میواندرای
50 یاری بکات بە ئامادەبوونی 10 یاریگا لە ناویاندا یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ
هەڵبژێرێت بۆ یاری کۆتای بەو پێیەی یاریگاکە بە شێوەیەکی زۆر مۆدێرن دروست کراوە.
بەڵام مەغریب دەیەوێت بە ئامادەکردنی شەش
یاریگا مافی بەڕێوەچوونی 33 یاری وەربگرێت لە ناویاندا یاری کۆتای چونکە بڕیاریان
داوە یاریگایەکی نایاب دروست بکەن بە ناوی بێنسلیمان بە تێچوی 460 ملیۆن دۆلار کە
جێگای 116 هەزار هاندەر دەبێتەوە.