PM:06:27:12/10/2023
1432 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لۆگۆی جامی جیهانی کۆنیفای 2024 ئاشکراکرد
کە وابڕیارە پاڵەوانێتیەکە لە هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت.
لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا یەکیتی تۆپی پێی کوردستان لۆگۆی جامی
جیهانی کۆنیفای 2024 ئاشکراکرد و سووپاسی سەرجەم دیزاینەرانی کرد کە بەدەم
داواکەیان هاتوون چەندین کاری جوانیان پێشکەش کردوون.
ئاماژە بەوەشکرا کە لۆگۆی کۆنیفای
2024 رەنگندانەوەی هەرێمی کوردستانە بە
بوونی چیاکان و ئاژەڵانی کێوی کە جێگەی
شانازی هەرێمی کوردستانن لە دەرەوە .
روونیشیکردەوە کە لە
کۆبوونەوەیەکی تایبەتی یەکێتیەکەیان لۆگۆی بەڕێز دکتۆر سەباح حسین ساڵح دەستنیشانکراوە وەک لۆگۆی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە.
وا بڕیارە لە لە ساڵی داهاتوو بە ئامادەبوونی 15 هەڵبژاردە جامی
کۆنیفا لە هەرێمی کوردستان و لە یاریگاکانی سلێمانی و هەولێر و زاخۆ و دهۆک
بەرێوەبچێت.
جامی کۆنیفا لە حەوتیی حوزەیرانی 2013 دامەزراوە، و یەکەمین جامی جیهانی تۆپی پێی
لە مانگی شەی ساڵی 2014 لە شاری ئۆستەرسوند
لە سوید ڕێکخست.