AM:10:03:11/10/2023
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی ئەوەی ماتیاس تیل و خێزانەکەی رەگ و ریشەی
فەرەنسیان زیاترە یاریزانەکە یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات
ماتیاس تیل، یاریزانی یانەی بایرن میونشن بۆ یاکەم جار
بانگێشتی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی فەرەنسا کرا ئەوەش لەسەر داواکاری تیری هێنری
راهێنەر دێت.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە کە یەکێتی
تۆپی پێی ئەڵمانیا هەوڵی ڕازیکردنی هێرشبەرە لاوەکەی فەرەنسی دەدات بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی
یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بکات لەبری ڕۆستەرز.
لای خۆیەوە، بریکارەکەی تیل راستییەکانی ئەم هەواڵەی بۆ
سکای ئەڵمانیا ڕوونکردەوە و وتی: کەس قسەی لەگەڵ ئێمە نەکردووە سەبارەت بەم ئەگەرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێدوانەکانی ڕودی فۆلەری بەڕێوەبەری
تیپی نیشتمانی مان خوێندەوە کە دەریدەخات ئەڵمانییەکان چەندە ماتیس و شێوازی یاریکردنی
خۆشدەوێت.
فۆلەر پێشتر وتبوی: تیل هێرشبەرێکی گەورەیە، ڕەنگە هەوڵماندابایە سوودی لێ وەربگرین، بەڵام لە کۆتاییدا
خودی یاریزانەکە و خێزانەکەی بڕیاردەرن، ڕەگ و ڕیشەی فەرەنسییان زۆر ڕەسەنە.
یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە لە فەرەنسا لەدایکبووە، دەسپێکردنی
ژیانی وەرزشی خۆی هەر لەوێ بووە، پێش ئەوەی بچێتە ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی ساڵی ڕابردوو
بۆ یانەی بایرن میونشن یاری بکات.