PM:11:52:15/09/2023
556 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەڕەنسا نیس بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ پاریس سان جێرمانی شۆککرد.
لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی فەڕەنسا یانەی پاریس سان جێرمان لە ناو یاریگای خۆی ڕووبەڕوی یانەی نیس بویەوە و یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی نیس کۆتایهات.
لە تایمی یەکەم یاریەکە بەهێزیەکی زۆری تێدا بینرا و لە خولەکی 21 تێرم موفی گۆڵێکی بۆ نیس تۆمارکرد، دواتر مباپێ لە خولەکی 29 ئەنجامەکەی بۆ پاریس یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم یاریزانانی نیس ئاستێکی بەرزیان پێشەکەشکرد و لە خولەکەکانی 53 و 68 لەلایەن لەپۆرد و موفیەوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد، پاریسیش لە خولەکی 87 لەلایەن مباپێوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد بەڵام یاریەکە بەبردنەوەی نیس کۆتایهات.
بەو ئەنجامە پاریس سان جێرمان بەکۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە پلەی سێیەمدایە و نیس بە نۆ خاڵ، دووەمە.