AM:09:17:14/06/2023
1992 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دووپاتیکردەوە
داواى ڕۆیشتنى لە پاریس نەکردووە و زۆر شتیش لە ڕۆناڵدۆ و میسییەوە فێربووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى کیلیان مباپێى هێرشبەرى پاریس سان جێرمان
ئاماژەى بەوەکرد، داواى ڕۆیشتنى لە پاریس نەکردووە و پەیوەندیش بە ڕیاڵ مەدریدەوە
ناکات.
مباپێ دەڵێت "من
تەنیا بە یانەکەمم وت گرێبەستەکەم نوێناکەمەوە و هەرگیزیش گفتوگۆمان لەسەر
نوێکردنەوەى نەکردووە، بەڵام دڵخۆشیشم بە بەردەوامبوونم لێرە بۆ وەرزى داهاتوو".
مباپێ باس لەوەشدەکات،
دەیەوێت بردنەوە بەدەستبهێنێت، بەڵام لە پاریسدا هەندێک کەموکوڕى هەیە و خۆشیان دەزانن،
ئەمەش زوو یان درەنگ بە پارەدان کۆتایى دێت، بۆ ئەوەى هەموو وەرزێک لە هەڵەکانیاوە
فێربن و هەموو جارێک هەمان هەڵە دووبارە نەکەنەوە.
مباپێ پێیوایە ڕۆیشتنى
یاریزانێکى وەک میسى لە یانەکەیان هەواڵێکى باش نییە و تێناگات بۆ چى زۆربەى
کەسەکان بە ڕۆیشتنى ئاسودەبوون، کە ئێستا قسە لەسەر باشترین یاریزانى مێژووى تۆپى
پێ دەکەن.
مباپێ دەشڵێت "هەلى
ئەوەم بۆ درووسبوو بەرامبەر ڕۆناڵدۆ و لە تەنیشت میسى یارى بکەم، ئەوان بەڕاستى
تایبەتبوون، زۆر شتیان لێوە فێربووم، بەتایبەت لە میسى لەم دوو وەرزەى ڕابردوودا، مێژووی
تۆپى پێیان نوسیەوە و بە نەمرى تێیدا دەمێننەوە".
مباپێ لە بارەى ڕەگەزپەرستى
ناو یاریگاکانەوە پێیوایە پێویستە هەموو یاریزانەکان یاریگا بەجێبهێڵن بۆ ئەوەى
تێبگەن تواناى گۆڕینى شتەکانیان هەیە و دەڵێت "ئەگەر یاریگا بەجێبهێڵین ئەوا بارودۆخەکە
مەترسیداردەبێت، کە پێشتر لەگەڵ پاریس ئەوەمان کرد و دواتر یارییەکە دووبارە
کرایەوە".
گ . ف