PM:07:30:16/05/2023
568 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆدریچ لەگەڵ ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و دوای یاریەکەی مان سیتی
گرێبەستە نوێیەکەی ئیمزا دەکات.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لۆکا مۆدریچی کڕواتی و
یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی
بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
بەرنامەکە ئاشكرایکردووە، دوای یاری گەڕانەوەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر
مانسیتی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، لۆکا مۆدریچ ئیمزا لەسەر گرێبەستە
نوێیەکەی دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش داوە، گرێبەستەکە نوێیەکەی یاریزانە کرواتیەکە لەگەڵ
یانەی شاهانە بۆ ماوەی یەک وەرزە تا هاوینی 2024 لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە
هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت و مووچەی ساڵانەکەشی 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
دەشڵێت، هەرچەندە چەند یانەیەکی سعودی ئۆفەری گەرەیان پێشکەشی مۆدریچ کرد
لە پێناو گرێبەستکردن لەگەڵیاندا بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردەوە پەیوەندیان پێوە
بکات چانکە ئامانجی ئەوەیە وەرزی داهاتووش لە یانەی شاهانە بمێنێتەوە.
لوکا مۆدریچ لە ساڵی 2012 بەرامبەر بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە
پەیوەندیکرد بە ریاڵ مەدریدەوە، ئێستا تەمەنی 37 ساڵە و نرخی لە بازاڕی
گواستنەوەدا 10 ملیۆن یۆرۆیە.
خ . ک