PM:10:23:11/05/2023
532 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی
گرنگی پێدانی ڕیاڵ مەدرید سەرۆکی لیڤەرکوزن مانەوەی چابی ئەلۆنسۆی دوپاتکردەوە.
فرناندۆ کارۆی سەرۆکی
جێبەجێکاری یانەی بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی چارەنوسی چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی
ڕاهێنەری یانەکەی یەکلاکردەوە کە وەرزی داهاتووش لەپۆستەی بەردەوام دەبێت.
پێشتر ڕاپۆرتە
ڕۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە کە یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و تۆتنهامی
ئینگلیزی گرنگی بە چابی ئەلۆنسۆ دەدەن بۆ ئەوەی بیکەنە ڕاهێنەری یانەکەیان.
ئەلۆنسۆ لە نیوەی ساڵی
ڕابردوو ئەرکی ڕاهێنانی لیڤەرکوزنی وەرگرت و توانی یانەکە بگەیەنێتە قۆناغی پێش
کۆتایی یۆرۆپالیگ و هەروەها توانی لە 15 یاری لەسەریەک یانەکەی لەشکست
دووربخاتەوە.
کارۆ لە لێدوانێکی بۆ
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند کە ئەلۆنسۆ تا 2024 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرکوزن
هەیە زۆر دڵخۆشە لە یانەکە.
وتیشی: پێکەوە خۆشحاڵین کە کار دەکەین و دڵنیام لەوەی
وەرزی داهاتووش پێکەوە دەبین و هیوادارین دەستکەوتی زیاتر تۆماربکەین بەڵام لە
تۆپی پێ هەمووشتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە.