کۆمان گەڕایەوە ڕاهێنانەکان

AM:11:08:24/09/2021

808 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمانی یاریزانی بایرن میونشن پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو گەڕایەوە ڕاهێنانەکان.

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەى بایرن میونشن هەواڵی گەڕانەوەى کینگسلی کومانی بۆ ڕاهێنانەکان دووپاتکردەوە، پاش ئەوەى بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو لە دڵیدا بۆ چەند ڕۆژێک لە یاریکاگان دابڕا.

لەو بارەیەشەوە ناگلیسمانی ڕاهێنەری بایرن میونشنی پێشەنگی ڕیزبەندی بۆندس لیگا ئاشکرایکرد، نەشتەرگرییەکەى دڵی کۆمان بۆ ڕێکخستنی لێدانی دڵی بووە بە شێوەیەکی ئاسایی و دڵخۆشین بە گەڕانەوەى بۆ ڕاهێنانەکان و هەرچەندە ئامادەیە بۆ یاریکردن ، بەڵام سەرکێشی پێوەناکەین و کاتێکی زیاتری پێدەبەخشین تا باشتر ئامادەی یارییەکان بێت.

کینگسلی کۆمان سەرەتای هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ناڕێکی لێدانی ترپەکانی دڵی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و لە ئێستاشدا یاریزانە فەڕەنسییەکە بارودۆخی باشە و پەیوەندی بە ڕاھێنانەکانی بایرن میونشن کردووەتەوە.