PM:09:51:17/04/2023
1788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی لە نێوان بژاردەی
خۆشەویستی بۆ بەرشەلۆنە یان هەڵبژاردنی پارەدایە لەلایەن یانە سعودیەکان و
ئەمریکیەکانەوە.
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی
و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ
یانەکەی کۆتاییدێت و بەردەوامیش باس لە ئەگەرەکانی داهاتووی ئەو یاریزانە دەکرێت.
بە پێی هەواڵی
رۆژنامەکان، لیۆنێل میسی لە ئێستادا لە نێوان هەڵبژاردنی یەکێک لە دوو بژاردەی
قورسدایە کە ئەویش خۆشەویستیە بۆ بەرشلەۆنە یان هەڵبژاردنی پارەی یانەکانی ترە.
بژاردەی یەکەمی میسی
ئەوەیە ئەو ئۆفەرە گرانبەهانە هەڵبژێرێت کە پێشکەشی کراون بە نمونەش یانەکانی
هیلال و ئیتیحادی سعودی کە مووچەیەکی ساڵانەی خەیاڵیان پێشکەشکردووە لە پێناو
یاریکردن بۆ یانەکانیان وە بەهێزکردنی مەلەفی سعودیە بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی
مۆندیالی 2030.
جگە لەوەش هەڵبژاردنی
ئۆفەری یانە ئەمریکییەکان بەتایبەت یانەی ئینتەر میامپی کە ئەوانیش گرێبەستی
ئەوەیان بۆ ئامادەکردووە لە پێناو بەهێزکردنی خولەکەیان و زیادکردنی داهاتی
یانەکان لە ڕێگەی زیادبوونی ڕێژەی هاندەران لە یاریگادا و سپۆنسەرەکان و زیادبوونی
مافی پەخشی یاریەکانیانەوە.
رۆژنامەکان
رونیانکردووەتەوە، بژاردەی دووەمی بەردەم میسی خۆشەویستیە بۆ بەرشەلۆنە کە
بەرامبەر بڕە مووچەیەکی کەم بگەڕێتەوە ئەو یانەیەی کە هەموو شتێکی لەسەر ئاستی
تاکە کەسی و بە کۆمەڵ پێبەخشی.
دەشڵێن، ئەستەمە میسی لە
پاریس بمێنێتەوە و بە بژاردەی سێیەم دانانرێت چونکە ئەو یاریزانە تووڕەیە لە
هەڵسوکەوتەکانی هاندەرانی یانە فەرەنسیەکە کە دژ بەو ئەنجامیانداوە و باڵادەستی
کیلیان مباپێش هۆکارێکیتر کە ئەو یاریزانە لە فەرەنسا نەمێنێتەوە.
خ . ک