PM:03:16:09/04/2023
532 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیبایۆس خۆی پێشکەشی
ئەتلەتیکۆمەدرید کردووە بەڵام بەرپرسانی یانەکە ڕەتیانکردۆتەوە.
یەکێک لە یاریزانە
دیارەکانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانی شکستیهێناوە لەوەی ناپاکی لە
یانەکەی بکات لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
گرێبەستەکەی دانی
سیبایۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هاوینی داهاتوو کۆتایدێت و تائێستاش نەیتوانیوە لەگەڵ
یانەی شاهانە بگاتە ڕێکەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە بەوهۆیەوە دەنگۆی
ڕۆشتنی هەبوو بۆ یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی
ڕایگەیاند کە دانی سیبایۆس خۆی هەوڵیداوە پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدەوە
بکات و لەڕێگەی بریکاری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی یانەکە کردووە تا بەشێوەیە خۆڕایی
پەیوەندیان پێوەبکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشکرد کە گفتوگۆکانی سیبایۆس لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید زۆر درێژەی نەکێشاوە
لەبەرئەوەی بەرپرسانی یانە مەدریدیەکە ڕەتیانکردۆتەوە گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن
چونکە لە پلانەکانی داهاتووی یانەکەدا نیە.