ئەنچیلۆتى: یارییەکى نموونەییمان لە کلاسیکۆدا ئەنجامدا

AM:08:31:06/04/2023

724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتى ڕایگەیاند، یارییەکى نموونەییان لە کلاسیکۆدا ئەنجامداوە و بنزیمەش دەتوانێت جارێکى تر تۆپى ئاڵتون بەدەستبهێنێت.

دواى بردنەوە گەورەکەى کلاسیکۆ و سەرکەوتنى تیپەکەى بۆ یارى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەگەر بەو جۆرە نمونەییە یارى نەکەیت ناتوانیت بەو ئەنجامە گەورەیە براوەبیت.

ئەنچیلۆتى دەڵێت "گۆڵى یەکەممان زۆر جوان بوو، ڕێڕەوى یارییەکەى گۆڕى، هاوکات ئێمە پشتمان بە هێرشى هەڵگەڕاوە بەست بۆ ئەوەى مەترسى درووستبکەین".

ئەنچیلۆتى باسى لەوەشکرد، یارییەکە هەندێک شڵەژانى تێدابووە و ئەگەرى ئەم جۆرە ڕووداوانەش لە یارییە گرنگەکاندا بوونى هەیە و دەشڵێت "گۆڕانکاریم بە ڤینیسیۆس کرد لەبەرئەوەى بوونى لە یاریگادا لۆژیکى نەبوو، ئەگەر کارتێکى زەردى ترى وەربگرتایە بەشدارى یارى کۆتایى نەدەکرد".

ئەنچیلۆتى ئاشکرایکرد، لە ژوورى جلگۆڕیندا ئاهەنگیان گێڕاوە، لەبەرئەوەى هێشتا پێویستە لەسەریان یارى کۆتایى ببەنەوە، دووپاتیشیکردەوە، هار کاتێک بنزیمە ئامادەبێت جیاوازى درووستدەکات و دەتوانێت جارێکى تر خەڵاتى تۆپى ئاڵتون بەدەستبهێنێت، لەبەرئەوەى یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانى جیهان.

گ . ف