ئینتەر جارێکى تر هەوڵى گواستنەوەى میسى دەدات

PM:10:35:26/03/2023

600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر جارێکى تر هەوڵى گواستنەوەى میسى دەدات و دەیەوێت پەیوەندیەکەى لەگەڵ زانێتى بۆ دانوساندنەکان بقۆزێتەوە.

سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى ئیمزابکات، ئەگەر گرێبسەتەکەى لەگەڵ یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى نوێنەکاتەوە.

سایتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئینتەر لە دانوستاندندا لەگەڵ میسى هەوڵ دەدات پشت بە پەیوەندیە هاوڕێیەتییەکەى لەگەڵ خاڤێر زانێتى ئەرجەنتینى جێگرى سەرۆکى یانەکەى ببەستێت.

سایتەکە دووپاتیکردووەتەوە، قورسە مامەڵەکە ڕووبدات، لەبەرئەوەى بارودۆخى دارایى ئینتەر میلان باش نییە بۆ ئەو گرێبەستە.

ئەمە یەکەم جار نییە ئینتەر هەوڵى گواستنەوەوى میسى دەدات، کە هاوینى 2021یش دواى ڕۆیشتنى ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى هەوڵى گواستنەوەى دا، بەڵام ئەو کاتە پەیوەندى بە پاریسەوە کرد.

گرێبەستەکەى میسى لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە کۆتایى ئەم وەرزە کۆتایى دێت و بژاردەى نوێکردنەوەى بۆ وەرزێکى تر هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکى فەرمى لە ئارادا نییە.

گ . ف