ڤیدیۆ.. یارى دۆستانە.. عێراق بە ڕوسیا دۆڕا

PM:08:08:26/03/2023

500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکى دۆستانەدا، عێراق بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بە ڕوسیا دۆڕا.

لە هەفتەى فیفا بۆ یارى هەڵبژاردەکان، هەڵبژاردەى عێراق لە یارییەکى دۆستانەدا، کە لە شارى سوشى ڕوسیا بەڕێوەچوو، ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى ڕوسیا بووەوە.

ڕوسیاى خاوەن یاریگا و هاندەر بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 50 و 58دا لەلایەن ئەنتۆن میرانشوک و سێرجى پینیایڤەوە تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش عێراق یەکەم یارى دۆستانەى دواى بەدەستهێنانى جامى کەنداوى 25ى لە شارى بەسڕە دۆڕاند و ڕوسیاش دواى زیاتر لە ساڵ و نیوێک بۆ یەکەم جار لە خاکى خۆیدا یارى نێودەوڵەتى ئەنجامدا.

گ . ف

Image