PM:07:17:26/03/2023
728 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عوسمان دیمبلى
بەپێچەوانەى داواى چاڤى ڕاهێنەرەوە ڕەفتاردەکات و لەسەر ڕاهێنانەکانى
بەردەوامدەبێت.
چاڤى هێرناندێزى
ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە پشووى بە یاریزانەکانى بەخشى، بەڵام عوسمان دیمبلى چووە بۆ شارى
وەرزشى و لەسەر چارەسەرکردنى پێکانەکەى بەردەوامبووە، کە لە کانونى دووەمى ڕابردوو
بەرامبەر جیرۆنا توشى بوو لە ڕانى چەپیدا.
ڕۆژنامەى مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى بڵاویکردەوە، دیمبلى لە هۆڵى یارییە وەرزشیەکان ڕاهێنانى
کردووە و لەسەر زەوى یاریگاکە ڕۆیشتنى ئەنجامداوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى
چارەسەرى پێکانەکەى بە ڕێگایەکى ڕاستدا دەڕوات.
دیمبلى تا ئێستا لە 11
یارى ئەم وەرزەى یانە کەتەلۆنیەکە بێبەش بووە، هەر بۆیە هەوڵ دەدات بۆ قۆناغى
کۆتایى ئەم وەرزە ئامادەبێت، لەگەڵ ئەمەشدا بەشداریکردنى لە کلاسیکۆى جامى شاى
ئیسپانیا ئاڵۆزە، کە توانا جەستەییەکەى لەو کاتەدا بڕیاردەدات.
دیمبلى 25 ساڵ لەم
وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشدارى لە 28 یارى کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، هەشت
گۆڵى تۆمارکردووە و حەوت گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.
گ . ف