PM:06:37:26/03/2023
616 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی مان سیتی لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی هالاند مووچەی
یاریزانەکە دەکاتە زۆرترین لە پریمەر لیگدا.
رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی
ئینگلیزی ترسیان لا دروستبووە لە مانەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەوریجی لە
یانەکەیان بەهۆی گرنگی پێدانی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە، کارگێڕی مانچستەر سیتی بە نیازن دوای کۆتاییهاتنی
ئەم وەرزە راستەوخۆ گفتوگۆکانیان لەگەڵ هالاند دەستپێبکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی تا چەندین ساڵیتر.
ئاشکراشیکردووە، یانە ئینگلیزیەکە بڕیاریانداوە مووچەیەکی خەیاڵی پێشکەشی
هالاند بکەن لە پێناو مانەوە لە یانەکەیاندا بەشێوەیەک کە بیکەنە خاوەنی زۆرترین
مووچە لەنێو یاریزانانی پریمەر لیگدا.
دوپاتیشیکردووەتەوە، هەرچەندە گرێبەستی هالاند لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت
بەڵام بەرپرسنای مان سیتی دەیانەوێت تا 2028 نوێیبکەنەوە و مووچەکەشی لە 375 هەزار
پاوەندی هەفتانە زیادبکەن بۆ 500 هەزار پاووەند.
رونیشیکردووەتەوە، هالاند بە کەسە نزیکەکانی وتوە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر
دەکات لە مانچستەر سیتی هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی 2024
ئۆفەرێکی گرانبەها پێشکەشی هالاند بکەن لە پێناو پەیوەندیکردن بە یانەکەیانەوە.
خ . ک