میسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە یان نا؟

PM:04:34:26/03/2023

1256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە چاوەڕێی هەنگاوی میسی دەکات تا هەوڵەکانی بۆ گەڕاندوەی دەستپێبکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ترسیان لەوە هەیە کە هەنگاوێکی هەڵە بگرنە بەر لە گەڕاندنەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ یانەکەیان.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، یانە کەتەلۆنیەکە چاوەڕێی تەنیا یەک هەنگاوی میسی دەکەن کە ئارەزووی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ یانەکەیان ئاشكرابکات و تەنیا لەو کاتەشدا هەوڵەکانیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە سوورە لەسەر ئەوەی میسی بگەڕێنێتەوە کامپ نۆ بەتایبەت دوای ئەوەی کە ئەو یاریزانە بڕیاری مانەوەی لە ئەوروپا داوە و چەندین گرێبەستی گرانبەهای یانەکانی سعودیە و ئەمریکای رەتکردووەتەوە.

دەشڵێت، پێویستە میسی گرنگی بە مووچەی زۆر نەدات ئەگەر خواستی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە هەبێت چونکە ئەوان ناتوانن بە دابینکردنی مووچەیەکی زۆر رازیبکەن بە گەڕانەوە.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئەگەری گەڕانەوەی میسی دەبێت ئەو یاریزانە رازیبێت بە رۆڵە جیاوازەکەی لە یانەکەدا چونکە لە ئێستادا بارودۆخی ئەو یانەیە جیاوازە لە چاو ئەو کاتەی کەئەو یاریزانە لەوێ یاریکردووە.

خ . ک