PM:02:52:26/03/2023
452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاپیلۆ دوپاتیکردەوە کە
ناپۆلی لایەنێکی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێت و ڕیاڵ مەدریدیش جێگەی دڵنیایی
نیە.
فابیۆ کاپیلۆی ئیتاڵی کە
پێشتر لەگەڵ یانەکانی میلان و ڕۆما و ڕیاڵ مەدرید ناوناوی خولی بەدەستهێناوە و
چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ڕۆسێنێری بردەوە ستایشی کارلۆ ئەنچیلۆتی هاونیشیتیمانی کرد و
بەباشترینی جیهان ناویبرد.
کاپیلۆ دوپاتیشیکردەوە
کە یانەی ناپۆلی پاڵێوراوێکی سەرەکیە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی
چامپیۆنزلیگ لەبەرئەوەی تیپێکی ڕاستەقینەی هەیە.
کاپیلۆ ماوەی زیاتر لە
30 ساڵ سەقاڵی کاری ڕاهێنان بوو و یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێ کە
کۆتا یانەی کاروانی وەرزشی جیاننگسۆ سۆنینگی چینی بوو.
ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە
لەبارەی ئاستی ئەنچیلۆتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا ڕایگەیاند کە کارلۆ باشترینی جیهانە
چونکە کاتێک لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و فەڕەنسا بردنەوە بەدەستدەهێنیت
ئەوە مانای وایە زۆر شارەزایت لەبوارەکەتدا.
لەکۆتایشدا ڕونیکردەوە
ڕیاڵ مەدرید تیپێک نیە جێگەی دڵنیایی بێت و یاریزانەکانی کاتێک قسەیان لەگەڵ
دەکەیت لەوە تێدەگەن کە ئاخۆ شارەزایت یاخود نا.