جێگرەوەی بنزیمە دیاریکرا

PM:02:24:26/03/2023

632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید بەهۆی دابەزینی ئاستی بنزیمەوە بیر لەگواستنەوەی ئۆسیمین دەکاتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامانجی ئەنجامدانی گرێبەستکردنە لەگەڵ هێرشبەرێکی نایاب تا شوێنی کەریم بنزیمەی فەڕەنسی هێرشبەری ئێستای یانەکەی بگرێتەوە کە گرێبەستەکەی نزیکبوەتەوە لەکۆتایی و یاریزانەکەش تەمەنی هەڵکشاوە.

بنزیمە کە لەماوەی 14 ساڵی ڕابردوو وەک هێرشبەری سەرەکی بەشداری یاریەکانی ڕیاڵ مەدریدی کردووە لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی ئاشکرا ئاستی دابەزینی پێوەدیارە و بەوهۆیەشەوە یانەکە بیری لەگواستنەوەی جێگرەوەیەکی گونجاو کردووە بۆ شوێنەکەی.

پێگەی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە یانەی شاهانە لەپاڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هەریەکە لە کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند، هەوڵ بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نێجیری هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەدات.

پێگە ئیتاڵیەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ڕیاڵ مەدرید چاودێری بارودۆخی ئەو هێرشبەرە دەکات بەڵام ناپۆلی لەبەرامبەر دەستبەرداربونی داوای بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ دەکات.