بەرازیلیەکانی چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ڕیاڵ مەدرید دەکەن

PM:02:00:26/03/2023

464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل چاوەڕێی وەڵامی ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەنچیلۆتی.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵیا دوپاتیکردەوە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبێتە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەرازیل.

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل بەهۆی ماڵئاوایکردنیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر کرواتیان دوورخستنەوەی تیتی ڕاهێنەریان لەپۆستەکەی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل چاوەڕێی ڕۆشتنی ئەنچیلۆتی دەکات لە ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید تا دواتر وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیان دیاریبکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە داهاتووی ئەنچیلۆتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پەیوەستە بەبەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەوە دوای ئەوەی یانەکە لەکێبڕکێی نازناوی لالیگا چوونە دەرەوە و بەرشەلۆنە بەجیاوازیەکی زۆرەوە لەپێشەنگدایە.

گرێبەستی ئەنچیلۆتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تا هاوینی 2024 بەردەوامە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل وەک پاڵێوراوی سەرەکی دیاریکردوە بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.