پاریس سان جێرمان سێ یاریزانی بەڕێدەکات

PM:01:28:26/03/2023

796 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی پاریس سان جێرمان سورن لەسەر دەستبەرداربونی یانەکەیان لە سێ یاریزان.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاری کۆتایی خۆی داوە لەبارەی ڕۆشتنی سێ یاریزانی ڕیزەکانی لەگواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکرد کە پاریس سان جێرمان دەستیکردوە بەپلانەکانی تایبەت بە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە و سوورە لەسەر دەستبەرداربونی لە هەندێک یاریزانی یانەکەی.

پێگەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە یانە پاریسیەکە ئامادەیە دەستبەرداری هەریەکە لە لیاندرۆ پاریدێسی ئەرجەنتینی و جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆمی هۆڵەندی و ڕیناتۆ سانچێزی پورتوگالی ببێت.

ڕونیشیکردەوە کە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان لە ئاستی ئەو یاریزانانە ڕازینین و پێیانوایە ناتوانن پاڵپشتیەکی بەهێزبن بۆ پێکهاتەی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.

هەریەکە لە پاریدێس و ڤیناڵدۆم لەئێستادا بەشێوەی خوساتن یاری بۆ یانەکانی یۆڤانتۆس و ڕۆما دەکەن و ڕیناتۆ سانچێزیش لەلایەن گالتیەی ڕاهێنەرەوە فەرامۆشکراوە و بەسەرەکی پشتی پێنابەسترێت.