میلان دێست دەگەڕێنێتەوە

AM:10:44:26/03/2023

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی میلان بڕیاری کۆتاییان لەبارەی دێستەوە داوە و دەیگەڕێننەوە بۆ بەرشەلۆنە.

کارگێڕی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گورزێکی کوشندەیان ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کرد کە هەوڵدەدات هەندێک لەو یاریزانانەی بەڕێبکات کە پێویست نین لە پێکهاتەی یانەکەدا.

تۆڕی ڕیلیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە کارگێڕی میلان بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەی داهاتووی سێرجینۆ دێستی ئەمریکیەوە داوە و مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی گرێبەستەکەی چالاک ناکات کە لەئێستادا بەشێوەی خواستن لە بەرشەلۆنەوە یاری بۆ میلان دەکات.

سێرجینیۆ دێست لەسەرەتای ئەم وەرزە ڕوویکردە میلان و بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی گرێبەستەکەی بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لەگرێبەستەکەیدا بوو بەڵام لەگەڵ میلان تەنیا بەشداری 16 یاری کردووە و هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە.

دێست هاوینی 2020 لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردارمی هۆڵەندیەوە بەرامبەر بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەوەی خۆی لەگەڵ یانەکەدا بسەلمێنێت.