یاری دۆستانە.. بەرازیل بە مەغریب دۆڕا

AM:04:21:26/03/2023

752 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریەکی دۆستانەدا بەرازیل بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە مەغریب دۆڕا .
لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکاندا، هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و مەغریب لە یاریگای ئیبن بەتوتە رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 29 سوفیان بوفال گۆڵێکی بۆ مەغریب تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 67 کارلۆس کاسیمیرۆ گۆڵی یەکسانی بۆ بەرازیل تۆمارکردەوە و دواتر لە خولەکی 79 عەبدولحەمید سابری گۆڵی دووەمی مەغریبی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی هەڵبژاردەکەی کۆتاییپێهێنا.
خ . ک