یاری دۆستانە.. ئەڵمانیا لە پیرۆی بردەوە

AM:01:34:26/03/2023

380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریەکی دۆستانەدا ئەڵمانیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر پیرۆ بەدەستهێنا.
لە درێژەی یاریە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکاندا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی پیرۆ بووەوە.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئەڵمانیا کۆتاییهات، گۆڵەکانیش نیکلاس فۆلکرۆگ لە خولەکەکانی 12 و 33 تۆماریکردن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 68 کای هاڤێرتز لێدانێکی سزای بۆ ئەڵمانیا لەدەستدا و سەرەنجام یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی ئەڵمانیا کۆتاییهات.
خ . ک