PM:08:11:17/07/2021
656 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی ئەرسیناڵ بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی
و لەگەڵ ڕینجەرز یەکسانبوون.
ئەرسیناڵ بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی
لەمیانەی یاریە ئامادەکاریەکانی بۆ وەرزی نوێ بەرامبەر ڕینجەرزی پاڵەوانی خولی
سکۆتلەندی بەئەنجامی 2-2 یەکسانبوو.
ئەرسیناڵ بە پێکهاتەیەکی سەرەکیەوە بەشداری
یاریەکەی کرد کە زۆرینەی یاریزانە دیارەکانی لەخۆگرتبوو.
تایمی یەکەمی یاریەکە بەگۆڵێک بۆ هەردوولا
کۆتایهات نونو تاڤارێس گۆڵەکەی ئەرسیناڵی تۆمارکرد و لیۆن بالوگۆن گۆڵەکەی
ڕینجەرزی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یانەی ڕینجەرز لەڕێگای
سیدریک ئیتنەوە گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد و ئەرسیناڵیش هەشت خولەک بەر لەکۆتایی
یاریەکە لەلایەن ئیدی نیکیتیاوە گۆڵی یەکسانبونی تۆمارکردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەرسیناڵ پێشوتر لە یەکەم
یاری دۆستانەی بەرامبەر هێبیرنیان دووچاری شکست هاتبوو.