ڕیاڵ مەدرید بە نهێنی هەوڵی گواستنەوەی لیاو دەدات

PM:11:51:06/11/2022

528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بە نهێنی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لیاو دەستپێکردووە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، مانگی پێشوو لە کۆبونەوەی کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیدا بڕیاریانداوە لە هاوینی ساڵی 2023دا گرێبەست لەگەڵ رافاێل لیاوی پورتوگالی و یاریزانی یانەی ئەسی سی میلان ئیمزا بکەن.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بە نهێنی کۆبونەوەیان لەگەڵ خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی لیاو کردووە و ئامانجیان ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە ریزەکانیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرکی ریاڵ مەدرید ئاسان نابێت لە گواستنەوەی یاریزانە پورتوگالیەکە چونکە چەند یانەیەکی تری گەورەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەیان داوە.

دەشڵێت، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی ئینگلیزی گرێبەستێکیان بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەی سی میلان کردووە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە رافاێل لیاو بەڵام یانە ئیتاڵیەکەش هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات و نایەوێت دەستبەرداری ببێت.

رافاێل لیاو لەم وەرزەدا بەشداری لە 18 یاری یانەکەی کردووە لە خولی ئیتاڵی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، شەش گۆڵی تۆمار کردووە و نۆ گۆڵی دروستکردووە.

Rinnovo Leao, Di Marzio è sicuro: