PM:12:58:02/09/2022
2048 جار خوێندراوەتەوە
+
-
حەمیدیچ دوپاتیکردەوە هەوڵی گواستنەوەی رۆناڵدۆیان نەداوە و دەشیانەوێت
یانەکەیان بگەیەننە لوتکە.
حەسەن سالیحەمیدیچی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆری سکای سپۆرت رایگەیاند،
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەسایەتیەکی گەورەی هەیە لە تۆپی پێدا و جێ پەنجەی خۆی لە تۆپی
پێدا جێهێشتوە.
حەمیدیچ وتی: رۆناڵدۆ یەکێک نەبوە لە پاڵێوراوەکان کە پەیوەندی بە
یانەکەمانەوە بکات و هیچ هەوڵێکمان نەداوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.
وتیشی: تەنیا یەک ئامانجمان هەیە ئەویش بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە تا
یانەکەمان لە لوتکەی جیهاندا بێت، ئەوەش پێویستی بە کاری بە کۆمەڵ هەیە و
یاریزانانی ئێستای یانەکەشمان دەتوانن ئەو کارە بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە کۆمەڵەکەیان لە چامپیۆنز لیگ قورسە بەڵام ئەوان
دڵنیان لەوەی کە دەگەنە قۆناغی 16 و رووبەروویبونەوەی لیڤاندۆڤسکی بە نایاب
ناوبرد.
دوپاستیکردەوە کە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ یاریزانان و ستافی راهێنەران و
سەرۆک و سەرجەم ستافی یانەکەی هەیە و بەردەوام پشتگیریان کردووە لە کارەکایدا.
خ . ک