جامی جیهانی بالە.. هۆڵەندا لە ئەرجەنتینی بردەوە و تورکیا بە ئیتاڵیا دۆڕا

AM:09:42:30/08/2022

520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بالەی جیهان هۆڵەندا بە زەحمەت بردنەوەی بەسەر ئەرجەنتین بەدەستهێنا و ئیتاڵیا لە تورکیای بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی بالە، لە کۆمەڵەی شەشەمدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هۆڵەندا رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە دوو گێمی یەکەمدا ئەرجەنتین ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە ئەنجامەکانی 30 بە 28 و 25 بە 20 لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، بەڵام هۆڵەندیەکان ریمۆنتادایان کرد و گێمەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام یاریەکەیان بە سێ گێم بەرامبەر دوو گێم بردەوە.

لە هەمان کۆمەڵە و لە یاریەکی تردا، هەڵبژاردەی ئێران بەرامبەر میسر یاریکرد و بە سێ گێم بەرامبەر گێمێک یاریەکەی لێبردەوە.

لە کۆمەڵەی پینجەمیشدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی تورکیا بوەوە و بە ئاسانی و بە سێ گێمی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە، کەنەدا لە چینی بردەوە.

خ . ک