کریستیانۆ پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند

PM:01:24:30/08/2021

2484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشکنینە پزیشکیەکانی مان یونایتدی لە لیشپۆنە بە سەرکەوتووی تێپەڕاند.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕۆژی دووشەممە پشکنینی پزیشکی یانەی مانچستەر یونایتد تێپەڕاند.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو مانچستەر یونایتد بەفەرمی ڕایگەیاند کە لەگەڵ یۆڤانتۆس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ.

پشت بەست بە زانیاریەکانی سکای سپۆرت، ڕۆناڵدۆ پشکنینی پزیشکی خۆی لە لیشپۆنە بەسەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و وا بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بۆ یەکجاری گرێبەستەکە ڕابگەیەنرێت.

تۆڕەکە ئەوەشی خستەڕوو کە مانچستەر یونایتد ڕێکەوتنی لەسەر مەرجە تاکە کەسیەکانی لەگەڵ دۆن تەواو کردووە کە بڕیارە گرێبەستێکی دوو وەرزی واژۆ بکات.