PM:08:04:20/08/2021
840 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆى
شەڕى نێوان هاندەرانى دوو تیپ لە ئاکرێ زیاتر لە ١٠ کەس برینداربوون
بەهۆى شەڕ و ئاڵۆزى نێوان هاندەرانى دوو تیپى
تۆپى پێ لە ئاکرێ، زیاتر لە ١٠ کەس برینداربوون کە یەکێکیان بە فیشەک برینداربووە.
دواى تەواوبوونى یارى نێوان تیپى کەڵەکچى و
گەڕەکى بیوک لە ئاکرێ شەڕو ئاڵۆزى لەنێوان هاندەرانى هەردوو تیپەکە دروستبوو و
زیاتر لە ١٠ بریندارى لێکەوتەوە، لەو بارەیەوە چاوگێک لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى
ئاکرێ بە ئێن ئاڕتى راگەیاند نۆ کەس بە
بەرد سەریان شکاوە و کەسێکیش گولـلەیەک بەر ملى کەوتووە و لە ئێستادا دۆخى
تەندروستى باشە.
چەند
رۆژێک پێش ئێستا شەڕ و ئاڵۆزى لە یاریگاى ئاکرێ شەڕ لە نێوان هاندەراندا دروستبوو.