ئاگربەستی حزبوڵڵا و ئیسرائیل پێش غەززە بۆ ؟
AM:11:51:30/11/2024
2104 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+
-
پێشی ساڵێک ئەمینداری کوژراوی حیزبوڵڵای لوبنان
حەسەن نەسروڵا گوتی، شەڕی ئێمەو ئیسرائیل مومکینە کاتێک کۆتایی بێت لەغەزەوە دەست
پێبکات، بەڵام ئەوەتا پێش غەززە کەوتن ئەمەش دەکرێت بەگوزارشت لەچەند هۆکارێک خوێندنەوەی
بۆ بکرێت:
1.گرژی تائیفی هەڵگیرساندوە و پێکادانی هێزو
لایەنە سیاسیەکان،ئەگەری ڕوودانی لەهەرساتێک نزیکترە لەنێوخۆی لوبناندا گەر شەڕەکە
درێژەی بکێشایە،دەرگایەک بوو بۆشەڕی ناوخۆ چونکە شەڕی چەند مانگە قەیرانی ئابوری و
پێکهاتەیی و سیاسیەکانی ئاڵۆزتر کردووە.
2.ئێران مەبەستی بوو ئەو ئاگربەستە دروست
بێت،چونکە لەلایەک زیاتر لەملیۆنێک هاوڵاتی توشی ئاوارەیی بوونە کە زۆرینەیان شیعەن،
ئەمە جگە لەوەی ئێران لەوەهمی ئەوەدایە،حزبوڵڵا بەرەوە ڕێکخستنەوە ببات و ئەوئاگربەستە
بەدەرفەت دەبینێت کەبۆماوەی دوومانگە و لەو گۆشەیەوە ئێران دەیەوێت خۆی بۆئیدارەیەکی هێواشانەتر کەسەردەمی
دووەمی ترەمپە ئامادە بکات و ئەم ئاگربەستە بەوەکالەتە بنیاتێک بێت بۆئەوەی تاران
دەرەچەیەک بۆڕێککەوتنی واشنتۆنی سەردەمی ترەمپ بکاتەوە .
3.لوبنان تەواو لەژێر فشاری نێوخۆیی بوو
بەهۆی ئەو قەیرانە سیاسی و ئابورییەی کە تەواو وڵاتەکەی ماندووکردووە لەپێشی شەڕەکەوە،ئەمە
جگەلە کاریگەری نێوەدەوڵەتی بەتایبەت فەرەنسا بەسەر لوبناندا بۆئەوەی بەدەم پێشخەرییەکەی
ئەمێرکاوە بچێت کەئەمێریکا کردوێتی بۆ،ڕاگرتنی شەڕەکەی لوبنان.
4.وەلێ ئیسرائیلیش جگە لەکێشەی نێوخۆیی
حکومەتەکەی ناتانیاهۆ و هەروەها ترس لەوەی شەڕەکە گەر درێژەی بکێشایە،کشانەوەی ئیسرائیلیش
دواتر ئاسان نەدەبوو،وەلێ فشارو بێزاری هاوڵاتیانی ئیسرائیل لەشەڕی حزبوڵڵا بەشێک
بوو لەهۆکاری وەستاندنی شەڕەکە،کە بەتایبەت خەڵکی سنور ونزیک لەشەڕەکە بەهەزاران هاوڵاتیی ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووەو
ئاوارە بوونە و حکومەتیی نەتانیاهۆ مەبەستی بوو وەستاندنێ ئەم شەڕە ببێتەهۆی
دووبارە بوژانەوەی ناوچەکەیان کە لە ئەنجامی بۆردوومانی حزبوڵڵاوە زیانی بەرکەوتوببو.
5.ڕێککەوتنیی ئاگربەست سودی بۆ ئیدارەی
بایدن و ترەمپیش لەداهاتودا دەبێت، ئەوە ئیدارەی بایدنە کە لەچوارساڵی ڕابردوودا سەرەڕای
هەڵگیرسانی شەڕەکانی ئۆکرانیاو ڕوسیا لەلایەک ، ئیسرائیل و حەمماس لەلایەکی ترەوە
کەوتۆتە سەردەمی دەسەڵاتدارییەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کاریگەرییەکیشی نەبووە و هیچ
پێشکەوتنێک لەململانێکدا بەدەست نەهێناوە،بۆیە بۆڕزگاربوون لەدۆخێکی وەهادا پێویستی
بەوەبوو لەکۆتایی تەمەنی حوکمڕانییەکەییدا نوێنەرایەتیی سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی
بکات و بەتێبینەکی ئەرێنی سیاسەتیی دەرەوە کۆتایی پێ بێنێت ، وەلێ لەڕوانگەی ترەمپیشەوە
کێشەیەکی کەمتر لەئەنجامی ئاگربەستەوە ڕووبەڕوو بوونەی ئاسانترە.