نەوەی نوێ، تاکە بەدیلی یەکێتی و پارتی
PM:01:31:29/08/2024
1756 جار خوێندراوەتەوە
خەبات نەوزاد
+
-
بیستی دە، هەلێکی گەورە و گرنگە بۆ کۆتایهێنان بە دوخی
خراپ و زۆر نالەباری هەرێمی کوردستان و بوژانەوەی ئابوری و گیرفانی تاکی کوردی، هەلێکی
گەورەیە بۆ کوتای هێنان بە حوکمی سەقەت و نالەباری یەکێتی و پارتی و سزادانیان لەپای
هەموو ئەو نەهامەتیانەی لە ٣٣ ساڵی رابردوودا بەسەر میللەتی کوردیان هێناوە، ئاخر
هیچ ئەقڵ تێیناچێت هەڕێمێکی بچوکی پڕ لە سامان و داهات، ئەمە دوخی حوکمرانی و
ئابوری بێت، کەبێگوومان بەرپرساری یەکەم لەم دۆخە یەکێتی و پارتین.
هەموو پێدراو پێشهاتەکەن پێمان دەڵێن هەڵبژاردنی بیستی دە،
هەڵبژاردنی چاکسازییە بەسەر گەندەڵی و حوکمی نارێک و فەسادی یەکێتی و پارتی.
نەوەی نوێ تاکە بژاردە و گەورەترین هەلی بەدەم دەنگدەری
کوردە بۆ قوتاربوون لەم دۆخەی هەیەو چوونە ناو کەشی گەشەپێدان و بووژاندنەوەی هەرێمی
کوردستا لەهەموو روویەکەوە بەتایبەت دۆخی ئابووری و حوکمکردنێکی باش و شایستە بە
هاوڵاتینی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی چانسی نەوەی نوێ زیادکردووە و بەتاکە بژاردەی بەردەم
هاوڵاتیانی داناوە، هەموو ئەو جوڵە و هەنگاوانەیە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا ئەم
هێزە ئەنجامی داوە کەسەر جەمیان لە بەرژەوەنده هاوڵاتیان و دۆخی هەرێمە.
ئاخر نەوەی نوێ تاکە هێزە لە پرۆسەی سیاسی و کاری پەرلەمانتاری
لە مێژووی سیاسی کوردی و پێنج خولی پەرلەمانیدا پەرلەمانتارەکانی خانەنشینی رەتبکەنەوە.
نەوەی نوێ تاکە هێزی کوردییە بە نۆ پەرلەمانتاری پەرلەمانی
عێراقەوە هەموو ئیمتیازاتێک رەتبکاتەوە و بڵێ من لەپەرلەمانم لەپێناو خەڵک و دەستکەوتی
حزبی و شەخسی رەت دەکەینەوە.
لەمێژووی سیاسی و حوکمرانی کوردیدا ئەوە نەوەی نوێ بوو کۆتای
بەنەریتی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت هێناو و پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و
حکومەتی کرد بە ماوە بەسەرچوو.
لەهەموو ئەمانە گرنگتر، نەوەی نوێ تاکە هێزە بەڕوونی و
راشکاوانە بڵێت، یەکێتی و پارتی قابیلی حومکرانی هەرێمی کوردستانیان نییەو من بەدیلی
ئەوانم، بۆیە هەموو ئەمانە ئێستا بوونەتە هیوا بۆ هاوڵاتیان و دەنگ دەران و نەوەی
نوێ بە تاکە بژاردە و بەدیلی دوو حزی دەسەلاتی کوردستان دەزانن.
ئەوەی گرنگ و روونە لەم هەڵبژاردەن دەبێت بێ دوودڵی هێزی
چاکەخوازی نەوەی نوێ بکرێتە هێزی یەکەم و زۆرینەی خولی داهاتووی پەرلەمانی
کوردستان و بەرپرسیارێتی راستکردنەوەی ئەم دۆخە نالەبارەی بخرێتە ئەستوو و حوکمی رەشیدی
نەوەی نوێ بۆ چوارساڵی داهاتوو تاقی بکەینەوە.
دەبێت بێ دوودڵی ناڕەزایەتی چەندساڵی بەردەوامی شەقام بەدەست هەموو ئەم نادادی و گەندەڵیانەی هەیە
بگوازرێتەوە بۆسەر سندوقەكانی دەنگ دان كۆتایی بەدەسەڵاتی ٣٣ ساڵەی جوت حیزبی گەندەڵ و بێ وێنە لەگەندەڵی (یەکێتی و پارتی) بهێنرێت،
کەهەموو پێدراوەکانیش بەو ئاراستەیەدا دەمانبەن ئەم هەڵبژرادنە هەڵبژاردنی هاوڵاتیان
و نەوەی نوێ دەبێت.