سەردێڕ:

مافی بینینی منداڵ چۆن دیاری دەکرێت لەیاسادا کاتێک هاوسەرەکان لەیەکتر جیادەبنەوە؟

PM:04:29:17/08/2023
9780 جار خوێندراوەتەوە
ئەردەڵان فاتیح بەرزنجی
+ -

مافی بینینی منداڵ لە لایەن دایک و باوکەوە لە یاسادا پارێزراوە و پارێزگاری لێدەکرێت لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی و مانەوە سۆز و خۆشەویستی لە نێوان نەوەکان و دایک و باوکدا.

بە گشتی دایەنی مافی دایکە مەگەر بە یاسا ئەو مافەی لێوەربگیرێتەوە، پاش دایک منداڵ لای باوک دەبێت، پاش ئەو دایەنێکی متمانەپێکراو، ئەگەر هەرکام لەوانە نەبوو منداڵەکە دەدرێت بە دایەنگەیەکی دەوڵەت.

مەرجەکانی ئافرەت بۆ دایەنی:

یەکەم:زەواجی نەکردبێتەوە بە کەسێکی ئەجنەبی(غەیرە عێراقی).

دووەم:خاوەن ڕەوشتی بەرز بێت.

سێیەم:پێگەیشتوو و ئاقڵ بێت و لێهاتووبێت.

چوارەم:توانای دابینکردنی پێداویستیەکانی بەخێوکردنی منداڵی هەبێت.

پێنجەم:لە ئیسلام هەڵنەگەڕابێتەوە.

شەشەم:منداڵەکە لە شوێنێ نیشتەجێ نەکات کە ڕقیان لە منداڵەکە ئەبێتەوە.

مەرجەکانی پیاو بۆ دایەنی:

یەکەم:خاوەن ڕەوشتی بەرز بێت.

دووەم:ئاینەکەی جیانەبێت لە ئاینی منداڵەکە،واتا لەسەر یەک ئاین بن.

سێیەم:لێهاتو بێت و پێگەیشتوو و ئاقڵ بێت.

چوارەم:توانای بەخێوکردنی منداڵەکەی هەبێت.

هەرکام لە دایک و باوک لە کاتی نەمانی مەرجێک لە مەرجەکان لە لایەنێک، لایەنەکەی تر ئەتوانێ دایەنی لەو کەسە وەربگرێتەوە کە مەرجەکەی لە دەست داوە و دادوەر بەپێی بەرژەوەندی منداڵەکە بڕیار ئەدات و ئەگەر پێی وابوو بەرژەوەندی منداڵەکە لای کێ بوو بڕیار دەدات منداڵەکەلای ئەو کەسە بێت.

ئەگەر منداڵ لای دایک بوو دادوەر کرێی دایەنی دەخەمڵێنێت و دیاری ئەکات.

کرێی دایەنی لەسەر ئەو کەسەیە کە بژێوی منداڵی لەسەرە و پێویستە شوێنی گونجاو بۆ نیشتەجێبونی منداڵ دابین بکرێت.

باوک پێش تەمەنی ١٠ساڵی ناتوانێ داوای منداڵەکە بکاتەوە،مەگەر بێتو دایک مەرجێک یان مەرجەکانی دایەنی لە دەست دابێت.

بۆچونی جیاواز هەیە لە نێوان زانایاندا بەڵام یاسا بۆچونی زۆربەی زانایانی وەرگرتوە کە پێی وایە ئەگەر دایک هاوسەرگیری کردەوە دایەنی لە دەست دەدات.

ئەگەر باوکی منداڵەکە مرد ئەگەر دایکەکە هاوسەرگیریش بکاتەوە بە کەسێکی(بیانی) ئەوا منداڵەکە لای دایکی دەمێنێتەوە،بە مەرجێک:

دایکەکە متمانەی دادگا بەدەستبهێنێت کە بوونی منداڵەکە لای ئەو منداڵەکە توشی زیان ناکات،دایکەکە مەرجەکانی دایەنی لە دەست نەدابێت،مێردە نوێیەکەی دایکەکە لە کاتی تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری بەڵێن بدات زیان لە منداڵەکە نادات و ئاگاداری ئەبێت،بەڵام ئەگەر دواتر مێرد لەم بەڵێنە پاشگەزبوەوە ئەوا دایکەکە مافی ئەوەی ٦ی ساڵی (٢٠١٥) یاسای هەمواری دووەمی جێبەجێکردنی یاسای باری کەسیەتی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی (١٩٥٩)ی هەموار کراو لە هەرێمی کوردستان بڕگەی (٤) لە ماددەی (٥٧) لە یاسای باری کەسیەتی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی (١٩٥٩)ی هەموار کراو لە هەرێمی کوردستان لە کاردەخرێت و ئەمەی خوارەوە جێی دەگرێتەوە :

٤- ا

هەریەک لە دایک و باوک مافی بینین و مانەوەی منداڵەکانیان هەیە لە پاش جیابونەوە و نەمانی پەیوەندی هاوسەرگیریو نەمانی یەکێکیان و ئەو مافە بنەچەکانیش دەگرێتەوە.

ب: تەنها دایەنی منداڵ(دایک یان باوک) لە دوای نەمانی ئەوانیش ئەو کەسەی مافی دایەنی هەیە بە پێی یاسا بەرکارەکان سەرپەرشتی پەروەردە و فێرکردن و بواری کۆمەڵایەتی منداڵ تا تەمەنی (18) ساڵ دەکات.

ج: بینین لە ماوەی شیرەخۆریدالە مانگێک دوجار ئەبێت لە شوێنێک کە لەسەری ڕێک دەکەون ،لە حاڵەتی ڕێک نەکەوتن لە شوێنێک دەبێت کە دادگا بڕیاری لەسەردەدات.

د: لە پاش شیرەخۆری کات و شوێنی مانەوە بە پێی ڕێکەوتنی هەردولا دەبێت،لەحاڵەتی ڕێکنەکەوتن مانەوە هەفتانە (24)کاتژمێر بەسەریەکەوە دەبێت لە شوێنێک کە کەسی داواکاری بینین دیاری ئەکات بە پێی بەرژەوەندی دایەنکراو،پاش کۆتایی هاتنی بینینەکە دەبێت دایەنکراو بداتەوە دەستی دایەن بە پێچەوانەوە تا مانگێک مافی بینینی نابێت.

ه: ئەگەر دایەن ڕێگری بینینی دایەنکراو گرت بە بێ پاساوی ڕەوا،لە لایەن جێبەجێکاری داد ئاگاداردەکرێتەوە،ئەگەر دوبارەی کردەوە بە پێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند بۆ ماوەی مانگێک دایەنی دەگوازرێتەوە بۆ ئەو کەسەی کە بە پێی یاسای بەرکار ئەو مافەی پێ دەدرێت.

و: سەفەرکردنی دایەنکراو بۆ دەرەوەی وڵات تەنها بە ڕەزامەندی دایک و باوک دەبێت،لە کاتی نەمانیدا کەسی دایەن بە پێی یاسا ئەو مافەی دەبێت،هەرلایەکیان سەفەرییان پێکرد دەبێت بەڵێننامەیەک بدات کە پابەند بێت بە گەڕاندنەوەی بۆ وڵات.

ز: ئەندامی داواكاری گشتی لە دادگای باری كەسیدا چاودێری بە چاكی جێبەجێكردنی بڕگەكانی سەرەوە دەكات و لە كاتی بونی سەرپێچیشدا ڕێكاری یاسای پێویست وەردەگرێت.

لە کۆتایدا :

داواکارم لە دایکان و باوکان کە منداڵ وەک چەک بەکارنەیەنن دژی یەکتر و بەنیەتی تۆڵەکردنەوە تا منداڵەکان نەبنە قوربانی، لەبەرئەوەی منداڵ چەندێک پێویستی بەدایکە هێندەش پێویستی بە باوکە، لەبەر ئەوەی بە سروشت دایکان نەرم و نیانن و پیاوان بە سروشت توندن، ئەگەر هەرلایەکیان بێ بەش بن لە بینینی منداڵەکانیان بۆشایی (کەموکوڕی) لە منداڵەکەتدا دروست ئەکات، بۆیە ئەگەر منداڵەکانتان خۆش ئەوێ ڕێگری مەکەن لەوەی باوکی منداڵەکەت یان دایکی منداڵەکەت منداڵەکەی ببینێت چونكە ڕاستە جیابونەتەوە،بەڵام بیرتان بێت ڕۆژێك ئێوە هاوسەری یەكبونە و ئەو منداڵانەش بەرهەمەکەیەتی.

گەلەری