سەردێڕ:

ناهەقییەکی گەورەی حکومەت

PM:05:45:03/06/2023
2056 جار خوێندراوەتەوە
حەسەن جاف
+ -

وەک ئاگادارن لەو کاتەوەی دام و دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق دروستبووە لە دەزگای خانشینی عێراق سندوقێک دامەزراوە بۆ هەڵگرتن و کۆکردنەوەوی ئەو بەشە پاشەکەوتکراوانەی ( استقطاع تقاعدي ) خانەنشینیان و سوودی لێبینراوە جارێکی دیکە بۆ خزمەتی خانەنشینان و چەندین پڕۆژەی بەسوود و قازانجیشی لە بواری وەبەرهێناندا لێکراوەو زیادیشی کردووە، ئەو پارەیەش هەر روو لە هەڵکشان بووە بە بەردەوامی.

وەک هەموومان ئاگادارین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی ئابووری سەربەخۆێدا دستی برد بۆ ئەو پڕە پارەیەی خانەنشینانی ناو هەرێمی کوردستان و دای لە بنی هەمانەکەو هەتا ئێستاش روون نیە چی گێڕاوەتەوە و کەی دەیگێڕێتەوە یان دایدەنێتەوە.

هەر بۆ دڵنیایی زیاتر لە دوای راپەڕینیشەوە مانگانە ٧٪ی موچەی سه رجەم موچەخۆرانی هه رێم به ناوی "استقطاع تقاعدیە"وە دەبڕدرێت و له سەرەتای ساڵی ١٩٩١ وە تاكو ئێستا كه مانگی ٦ ی ساڵی ٢٠٢٣ یە، كه دەبوو بڕو قەبارەی دیار بوایە لە ناو ئەو سندوقەدا، سەرەڕای ئەوە دەبوو حکومەتی عێراق و پەرلەمانەکەی لەسەر ئەم حاڵەتە قسەو هەڵوێستی بوایە کە نەیبووە هەتا ئەمڕۆ جگە لەوەی بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێم چ خانەنشینکراو یا ئەوانەی بەردەوامن لە خزمەت مێژوی دامەزراندنیان بۆ پێش راپەڕین دەگەڕێتەوە کە مافی حکومەتی ناوەندیە بەرگریان لێبکات، ئەوەشمان لەیاد نەچێت یاسایەکی خانشینی یەکگرتوو لە عێراقدا هەیەو لە هەرێمیش بە یاسایەکی کۆنی خانەنشینی ساڵانی شەستەکان مامەڵە دەکەن و جیاوازیەکی زۆریش لە نێوان هەرێم و موچەی خانەنشینانی عێراق دا هەیە چ وەک موچە یان پاداشتی دوای خانەنشینی کە دەبێت چارەسەری ئەم حاڵەتەش بکرێت بە خێرایی.

ناکرێت دیاردەی ( تێر ئاگای لە برسی نیە) هەر بەردەوامی هەبێت. ئەمانە هەمووی ناحەقین لە خانەنشینانی هەرێم دەکرێت و پێویستە نەک فراکسیۆنەکانی هەرێم بەفراکسێۆنی نەوەی نوێیشەوە، بەڵکو ئەوانەی عێراقیش لەسەری وەڵامیان هەبێت و ئەو مافانە بگەڕێننەوەو بەدواداچوونی بۆ بکەن و هەڵوێستێکی مەردانەیان لەم رووەوە هەبێت.

گەلەری