ژینا; هەوێنی شۆڕشی قژبڕین
PM:01:25:23/09/2022
5360 جار خوێندراوەتەوە
ئیبراهیم شێخ وەسانی
+
-
(١)
ژینا ئەمینی كێ بوو؟
مرۆڤێك، كوردێك، سەقزیەك، گەشتیارێك، كچێكی تەمەن
بیست و دووساڵ كە رەنگە حەزیكردبێت بەبێ لەچك لە وێستگەی حەقانی میترۆی تاران بەرەو
ئاپارتمانەكانی نزیك بورجی شەهیاد بڕوات.
(( رۆژی سێزدەی ئەم
مانگە پۆلیسی ئاسایشی ئاکاری تاران لە وێستگەی حەقانی میترۆی تاران ژینا ئەمینی لەسەر
لەسەر شێوازی لەچكەكبەستن دەستبەسەردەکەن و بە دڕندانەترین شێوە ئازاری دەدەن و دەیكوژن))
(٢)
خانەوادەی ژینا ئەمینی سەرەتای ئەم مانگە گەشتێكیان بۆ باكوری ئێران كرد،
لە گەڕانەوەیان دەیانویست سەردانی ماڵی پوری ژینا لە تاران بكەن و بگەڕێنەوە شاری
سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام پۆلیسی ئاسایشی ئاکاری تاران نەیانهێشت ژینا گەشتەكەی
تەواو بكات.
((ئەرێ بەڕاست،
خودا پێویستی بە پۆلیسی ئەخڵاقە بۆ ئەوەی لەسەر لەچك ژینای بۆ بكوژێ؟!))
(٣)
لە دوای مەرگی تراژیدی ژینا ئەمینی هەڵمەتێكی
بەرفرەوانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات و ئێران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بۆ بڕینی
پرچەكانیان دەستی پێكردووە، هەڵمەتی پرچ برینی ژنانی كورد و نەتەوەكانی دیكەی ئێران
لە رواڵەت سادەیە، بەڵام لە ناوەڕۆكدا هەڵگڕی پەیامێكی قوڵە.
(( وەزیفەی لەچك داپۆشینی تاڵە مووە درێژە شەهوەت هێنەرەكانی ژنە،
بە كورتكردنەوەی تاڵە مووە درێژەكانی ژن لەچك شەرعیەتی لەدەستدەدات، شۆڕشی قژبڕین
شۆڕشی یەكسانیكردنی ژینا ئەمینیەكانە بە پیاو))
(٤)
لە شوێنی كۆمێنتی ژێر پۆستێكی پەیجێكی تویتەر لەسەر مەرگی ژینا ئەمینی
نووسرابوو
سەید عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران
لە دوای شەهیدكردنی ژینا ئەمینی لە خەودا چۆتە بەهەشت، محەممەد رەزا شای پەهلەوی لە
فیردەوسی ئەعلا بینیووە، بە توڕەیی لێی پرسیوە” جەناب، ئەوە تۆ لێرە چ دەكەی؟!"
ئەویش گوتوویەتی "قوربان خراپەكانی ئێوە رووی رەشی ئێمەی سپی كردوە و منی هێنایە
ئێرە".
((بۆئەوەی رووی رەشی رەزا شاكان لەوە زیاتر سپی نەبێتەوە، دەبێت ئاین لە
ژێردەستی مەلاكان ئازادبكرێت))