AM:11:46:11/04/2022
1148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕیاڵ مەدرید لە پلانیدا
نیە گرێبەستی ئەسینسیۆ درێژبکاتەوە و تۆتنهامیش بۆ گواستنەوەى لەسەر هێڵە.
ڕۆژنامەى مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕۆشتنی ئەسینیسۆ لە ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی
هاوینەدا ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە، بابەتەکەش پەیوەندی بە ئەگەری هاتنی مباپێ هەیە
کە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس سان جێرمان کۆتایی دێت.
مۆندۆ ئاماژەى بەوەکرد،
یانەى تۆتنهام لە هاوینی ڕابردووەوە چاودێری ئەسینسیۆ دەکەن و تا ئەم ساتەش گرنگی
پێدەدەن و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لەپێکهاتەکەیاندا بوونی هەبێت، ئەوەش لە
کاتێکدایە یانەکە بەسەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی شەڕی ئارسناڵ دەکات تا بتوانێت وەرزی
داهاتوو کورسییەک لە چامپۆنزلیگ مسۆگەر بکات.
وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی
ڕیاڵ مەدرید لە لایەن کاۆلۆ ئەنچیلۆتی، یاریزانە ئیسپانیەکەى خستووەتە سەر کورسی
یەدەگ و وەک پێویست سوود لە تواناکانی وەرناگرێت، لەهەمان کاتیشدا بەرپرسانی مەدرید
بە نیاز نین گرێبەستەکەى درێژبکەنەوە کە لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت.