میسی لە باشترین پێکهاتەی خولی فەرەنسیدا نییە

PM:05:03:21/12/2021

864 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ لە پێکهاتەی باشترینی خولی فەرەنسیدایە و میسیش لە لیستەکەدا نابینرێت.

پێگەی وو سکۆر، پێکهاتەی باشترینی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی تا ئێستا بڵاوکردەوە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەناو پێکهاتەکەدا بوونی نیە.

جۆناس ئۆملینی مۆنپیلیە وەک گۆڵچی سەرەکی پێکهاتەکەدا دیاریکراوە، بەرگریکارانیش پێکهاتوون لە مارکینیۆسی پاریس و ئیمیرسۆنی لیۆن و گیرۆتۆی نانت و جیلبێرتی ستراسبۆرگ.

لە هێڵی ناوەراستیش هەریەکە لە کیلیان مباپێ و دیمیتری پاێت و ساڤانیەر و فایڤری دەبینرێن، هێڵی هێرشبردنی پێکهاتەکەش پێکهاتووە لە لۆکاس پاکێتای لیۆن و بۆفانی یاریزانی یانەی ئانجیە.

دوای ئەنجامدانی 18 هەفتە، پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەرەنسیدایە بە جیاوازی 13 خاڵ لەگەڵ مارسیلیای دووەم، ڕین و نیس لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدان.

خ . ک