لە بالەی ئەوروپا سڕبیا بە زەحمەت لە هۆڵەندای بردەوە

AM:09:54:15/09/2026

2792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بالەی ئەوروپا سڕبیا بە زەحمەت لە هۆڵەندای بردەوە و پۆرتوگال و سویسرا دۆڕان.

لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی بالەی ئەوروپا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر سربیا یارییکرد.

یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و هۆڵەندا تایمەکانی یەکەم و دووەمی بە ئەنجامەکانی 25 بە 20 خاڵ و 25 بە 23 خاڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر یاریزانانی سڕبیا بە بردنەوەی تایمەکانی سێیەم و چوارەم بە ئەنجامەکانی 30 بە 28 خاڵ و 25 بە 15 خاڵ یارییەکەی یەکسانکردەوە.

لە تایمی پێنجەم و یەکلاکەرەوەدا، کێبڕکێی نێوان هەردوو هەڵبژاردەکە بەردەوامی هەبوو تا بە ئەنجامی 17 بە 15 خاڵ لە سوودی سڕبیا کۆتاییهات و یارییەکەی بە سێ تایم بەرامبەر دوو تایم بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی ئۆکرانیا بووەوە و بە ئەنجامی سێ تایمی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند، ئەڵمانیا و رۆمانیا بردنەوەیان بەسەر سویسرا و تورکیا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەکانی ئۆکرانیا و ئەڵمانیا لە پێشەنگی کۆمەڵەکانی دووەم و چوارەمدا دەبینرێن، پۆرتوگال لە پلەی پێنجەمی کۆمەڵەی دووەمدایە.

خ . ک