AM:09:41:12/08/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مۆنتریاڵ بێن شێلتۆن لە ناکاشیمای
بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، داردێری ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی مۆنتریاڵ بۆ
تێنسی سەرزەوی، بێن شێلتۆنی ئەمریکی بەرامبەر یوکۆب مێنشێکی چیکی یارییکرد.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە، بێن شێلتۆن بە
ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و دوای تەنها یەک کاتژمێر و 13 خولەک بە ئاسانی و بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە، خاڵی کۆمەڵەکان شەش بە سێ گێم و شەش بە
یەک گێم بون.
لە هەمان قۆناغ،براندۆن ناکاشیمای ژاپۆنی
رووبەڕووی لوچیانۆ داردێری ئیتاڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا.
ئارسەر فیلیسی فەرەنسی بەرامبەر رافاێل
جوداری ئیسپانی یارییکرد و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند، لێرنەر
تیانی ئەمریکی لە دانێل مێریدای ئیسپانی بردەوە.
هەریەکە لە ناکاشیما و جودار و بێن شێلتۆن
و لێرنەر تیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی مۆنتریاڵ بەدەستهێنا،
داردێری و فیلیس و مێنشێک و مێریدا ماڵئاواییانکرد.
خ . ک