نوێترین ریزبەندی تێنسی سەرزەوی بڵاوکرایەوە

PM:05:31:10/08/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سینەر 120 رۆژە لە پێشەنگی ریزبەندی جیهاندایە و لە کچانیش سابالێنکا پلەی یەکەمی گرتووە.

رابیتەی تێنی سەرزەوی نوێترین ریزبەندی یاریزانانی بڵاوکردەوە لەسەر هەردوو ئاستەکە، یانیک سینەری ئیتاڵی لە پێشەنگی ریزبەندی کوڕاندا مایەوە و پارێزگاری لە پێگەکەی کرد.

سینەر ماوەی 120 رۆژە لە پێشەنگی جیهاندایە و 13 هەزار و 450 خاڵی کۆکردووەتەوە بە جیاوازی زیاتر لە پێنج هەزار خاڵ لەگەڵ کارلۆس ئەلکارازی دووەم.

ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانیش دابەزی بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی ئاستی کوڕان بە کۆکردنەوەی هەشت هەزار و 120 خاڵ، هەریەکە لە ئەلیاسیم و جۆکۆڤیچ و مێدڤیدێڤ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەمدان.

لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی بۆ 937ەمین رۆژی بەدوای یەک لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە بە شێوەیەک کە هەشت هەزار و 550 خاڵی هەیە.

ئیلینا رایباکینای کازاخستانی بە کۆکردنەوەی هەشت هەزار و 56 خاڵ لە پلەی دووەمی ئاستی کچاندایە، جێسیکا پیگۆلا و کۆکۆ گاوف و میرا ئەندرێڤا لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا ماونەتەوە.
خ . ک