PM:09:02:02/08/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیرماڵ پورجا کە بە ئەفسانەی
شاخەوانی دادەنرا بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانی لەدەستدا.
کۆمپانیای ئێلیت ئێکسپێد بۆ گەشتی شاخەوانی، هەواڵی کۆچی دوایی
شاخەوانی بەناوبانگ نیرماڵ پورجا وهاوڕێییەکی دیکەی ڕاگەیاند، کە بەهۆی داڕمانی
سەختی بەفر لە چیای برۆد پیک لە پاکستان گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە ڕۆژی پێنجشەممە ڕوویدا، کاتێک هەرەسێکی لەناکاوی بەفر
گرووپێکی دە کەسی لە داوێنی چیاکانی قەرەقوروم لەژێر کۆمەڵێک بەفر و سەهۆڵی زۆردا خستەژێرەوە.
ڕۆژی هەینی تیمەکانی
فریاگوزاری توانییان شوێنی چوار تەرم دەستنیشان بکەن و سێیان دەربێننەوە، بەڵام خراپیی کەشوهەوا و
ڕەشەبا کارەکانی وەستاند.
بەیانیی ڕۆژی شەممە بە هاوکاریی کۆپتەرە سەربازییەکانی پاکستان،
هەوڵەکان دەستیان پێکردەوە بۆ دۆزینەوەی شەش تەرمەکەی دیکە.
پاش رووداوەکەش کۆمپانیاکە سەرەخۆشیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە
جیهان یەکێک لە گەورەترین شاخەوانەکانی خۆی لەدەستداوە لە تەمەنی 43 ساڵیدا.
لەدەستدانی پورجا کە وەک
یەکێک لە مەزنترین و سەرکەوتووترین کەسایەتی وەرزشەکە دەبینرا، خەمێکی قورسی خستە
سەر دڵی عاشقانی ئەم وەرزشە پڕ لە مەترسییە.