PM:01:27:01/08/2026
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بالەی جیهان پۆڵەندا بە ئاسانی لە
سلۆڤینیای بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
لە یارییەکی قۆناغی پێش کۆتایی خولی بالەی
جیهان، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەرامبەر هەڵبژاردەی سلۆڤینیا یارییکرد.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی
پۆڵەندا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و تایمی یەکەمیان بە ئەنجامی 25 بە 16 خاڵ
لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
دواتر یاریزانانی پۆڵەندا لەسەر ئاستە
نایابەکەیان بەردەوام بوون و دوو تایمەکەی تریشیان بە ئەنجامەکانی 25 بە 19 خاڵ و
25 بە 17 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
سەرەنجام توانیان بە ئاسانی و بە سێ تایمی
بێبەرامبەر یارییەکە لە سلۆڤینیا ببەنەوە و سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی
بەدەستهێنا کە لەو یارییەدا بەرامبەر براوەی ئەمریکا و ژاپۆن یارییدەکەن.
خ . ک