AM:11:10:31/07/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی واشنتۆن دی مینۆر و ناکاشیما و
تابیلۆ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و هۆمبێرت ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی واشنتۆن بۆ
تێنسی سەرزەوی، ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی بەرامبەر کروز هیویتی هاونیشتمانی
یارییکرد.
بە درێژایی یارییەکە دی مینۆر بە ئاستێکی
نایابەوە بینرا و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و یەک خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکان شەش بە دوو گێم و شەش بە سێ گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، براندۆن ناکاشیمای ژاپۆنی
رووبەڕووی یاکوب مێنشێکی چیکی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
لە هەمان قۆناغ، بێن شێلتۆنی ئەمریکی
رووبەڕووی ئۆگۆ هومبێرتی ئەمریکی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
یارییەکەی لێبردەوە، تێرێنس ئاسمان بە ئەلیخاندرۆ تابیلۆ دۆڕا.
هەریەکە لە دی مینۆر و ناکاشیما و تابیلۆ
و بێن شیلتیۆن سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەدەستهێنا،
هومبێرت و هیویت و مێنشێک و تێرێنس ماڵئاواییانکرد.
خ. ک