AM:10:46:31/07/2026
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بالەی جیهان پۆڵەندا بە بردنەوە
لە ئۆکرانیا گەیشتە پێش کۆتایی و ئیتاڵیا بە ئەمریکا دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی بالەی
جیهان، هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر ئۆکرانیا یارییکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و
کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی 25 بە 22 خاڵ لە سوودی پۆڵەندا کۆتاییهات بەڵام ئۆکرانیا
بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم بە هەمان ئەنجام یارییەکەی یەکسانکردەوە.
دواتر لە کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەم،
یاریزانانی پۆڵەندا باشتر بینران و بە ئەنجامەکانی 25 بە 20 خاڵ و 25 بە 17 خاڵ لە
سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا و یارییەکەیان بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، هەردوو هەڵبژاردەی
ئەمریکا و ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکبونەوە و سەرەنجام ئەمریکا یارییەکەی بە ئەنجامی
سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا.
بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی
ئەمریکا و پۆڵەندا گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی و لەو قۆناغەدا بەرامبەر ژاپۆن و
سلۆڤینیا یارییدەکەن، ئۆکرانیا و ئیتاڵیاش ماڵئاواییانکرد.
خ . ک