AM:11:15:24/07/2026
496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ 70 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی گیمارێش
ئامادەکردووە و یاریزانەکەش رازییە.
یانەی ئارسناڵ بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی
ناوەڕاستی لەم هاوینەدا، ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی 70 ملیۆن
پاوەندی بۆ کڕینی برۆنۆ گیمارێشی تەمەن 28 ساڵ و کاپیتانی یانەی نیوکاسڵ.
ئەم
یاریزانە نێودەوڵەتییە بەڕازیلییە لە سەرووی لیستی داواکارییەکانی میکێل
ئارتێتادایە، سەرەڕای ئەوەی نیوکاسڵ جەختی لەسەر نەفروشتنی کاپیتانەکەی
کردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زە سەن، گیمارێش خۆی بە دەستەی بەڕێوەبەریی
نیوکاسڵی ڕاگەیاندووە کە ئارەزووی پەیوەندیکردنی بە ئارسناڵەوە هەیە، ئەمەش دەبێتە
هۆی خێراوبوونی دانوستانەکان لە ڕۆژانی ئایندەدا.
ئارسناڵ تا ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەدا چەند
جووڵەیەکی ئەنجامداوە؛ لەوانە گواستنەوەی کریستۆس تزۆلیسی باڵی هێرشبەری کلۆب برووج،
کڕینی هەمیشەییی پیرۆ هینکایێ بە 34 ملیۆن پاوەند دوای وەرزێک یارییکردنی بە شێوەی
قەرز لە بایەر لێڤەرکوزنەوە، و گواستنەوەی بێبەرامبەری ئیلان مەسلیێی گۆڵپارێز.
سەرەڕای ئەوەش، ئارسناڵ لە کێبڕکێی کڕینی مورگان
ڕاجەرز شکستی هێنا دوای ئەوەی یاریزانەکە بە 117 ملیۆن پاوەند ڕووی لە چێڵسی کرد.