PM:05:56:22/07/2026
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕێککەوتنەکە کۆتایی هات و مارک ڤان بۆمێڵ
دەبێتە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەلجیکا.
هەڵبژاردەی بەلجیکا لەسەر ناوی ڕاهێنەری نوێی خۆی ڕێککەوت
تاوەکو لە قۆناغی داهاتوودا سەرکردایەتی شەیاتینە سورەکان بکات دوای ئەوەی
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا ماڵئاواییکردنی ڕودی گارسیای فەرەنسی ڕاگەیاند.
لە دوای کۆتاییهاتنی بەشداریکردنیان لە مۆندیالی 2026 و
ماڵئاواییکردنیان لە قۆناغی هەشتدا بە دۆڕانیان بەرامبەر ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام.
بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی
ئیتاڵی، مارک ڤان بۆمێڵی هۆڵەندی دەبێتە ڕاهێنەری نوێی بەلجیکا و لەسەر گرێبەستێک تا مانگی
حوزەیرانی 2028 ڕێککەوتوون.
ڤان بۆمێڵ کە پێشتر یاریزانی یانەکانی بەرشەلۆنە و بایرن
میونشن بووە، پێشتر ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ یانەکانی ئایندھۆڤنی هۆڵەندی، ڤولفسبۆرگی
ئەڵمانی و ڕۆیاڵ ئەنتوێرپی بەلجیکی هەبووە و بەم زووانەش بە فەرمی وەک شوێنگرەوەی
ڕودی گارسیا دەستنیشان دەکرێت.