PM:04:04:17/07/2026
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لێبرۆن جەیمس بێ یانەیە و لە ئێستادا کلیل و
بڕیاردەری سەرەکیی خشتەی یارییەکانی وەرزی داهاتوویئێن بی ئەیە.
ئادەم سیلڤەر، کۆمیسیاری فیدراسیۆنی نیشتمانیی باسکەی
ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیدا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە یەکلاکردنەوەی
کۆتایی خشتەی یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولەکە، بە تەواوی لەژێر کریگەری بڕیاری
کۆتایی لێبرۆن جەیمسدایە.
سیلڤەر
ئاماژەی بە کێش و کاریگەریی گەورەی ئەم سوپەرستارە لە بازاڕی میدیایی یاری باسکەدا
کرد و دانی بەوەدا نا کە کەناڵە تەلەفزیۆنییە زەبەلاحەکان و تەنانەت یانەکانیش بە
بەردەوامی پەیوەندی بە نووسینگەی خولەکەوە دەکەن بۆ زانینی چارەنووسی یارییە
گەورەکان.
سیلڤەر بە تۆنێکی تێکەڵ لە گاڵتە و ڕاشکاوی
لەمبارەیەوە وتی: ئێمە دەبێت کارەکانی ڕێکخستنی خشتەی یارییەکانی وەرز تەواو
بکەین، بەڵام ئەوەی لێبرۆن جەیمس لە کام یانەدا یاری دەکات، کاریگەریی ڕاستەوخۆی
بەسەر خشتەکەوە هەیە؛ بەتایبەت بۆ یارییەکانی هەفتەی دەستپێکردن و ڕۆژی کریسمس، بۆیە
من بەڕاستی پێویستم بەوەیە ئەو بە زووترین کات بڕیاری کۆتایی خۆی بدات تاوەکو
چارەنووسی هەموو شتێک ڕوون ببێتەوە.
جەیمس کە وەک یاریزانی ئازاد چووەتە نێو بازاڕی
گواستنەوەوە، بە دواخستنی ڕاگەیاندنی ناوی یانەی داهاتووی، هێڵی پەخشی کەناڵە
زەبەلاحەکانی وەک ئێن بی سی،
ئی ئێس پی ئێن، ئەنەزۆنی تووشی ئاستەنگ
کردووە، کە هاوبەشە بازرگانی و میدیاییە سەرەکێکانی خولەکەن، وە سەرەڕای ئەم
فشارانەش، ئەفسانەکە تا ئێستا گڵۆپی سەوزی بۆ هیچ یانەیەک هەڵنەکردووە.