توێژینەوەیەکی زانستی پەیوەندی نێوان رکابەری مێسی و رۆناڵدۆ و ڕەوتی سیاسی ئاشکرا دەکات

PM:07:57:21/06/2026

684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی زانستی پەیوەندی نێوان رکابەری مێسی و رۆناڵدۆ و ڕەوتی سیاسی ئاشکرا دەکات.

ڕکابەری مێژوویی نێوان لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە و کریستیانو ڕۆناڵدۆ، سنووری وەرزشی بەزاند و پێناسی زانستی وەرگرت.

بەپێی توێژینەوەیەکی بەرفراوان کە لە پێگەی تۆڕی توێژینەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە 10هەزار کەس لە 26 وڵاتی جیاوازەوە تێیدا بەشداربوون، دەرکەوتووە کە جۆری هاندەریی بۆ ئەم دوو ئەفسانەیە پەیوەندی بە بیروباوەڕی سیاسی و کەسایەتی مرۆڤەکانەوە هەیە.

ئەنجامەکان دەری دەخەن ئەو کەسانەی هاندەری مێسین، زیاتر مەیلیان بەرەو بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی هەیە و خاوەن ئەقڵییەتێکی شیکەرەوە و کراوەن؛ لە بەرامبەردا، هاندەرانی ڕۆناڵدۆ زیاتر مەیلیان بەرەو ڕەوتی پارێزگاریخوازی هەیە و بە متمانەبەخۆبوونی بەرز و ڕێزگرتن لە دەسەڵات دەناسرێنەوە.

هەرچەندە توێژەران دەڵێن نابێت ئەم ئەنجامانە وەک یاسایەکی ڕەها وەربگیرێن، بەڵام دەرگای گفتوگۆیەکی نوێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کردووەتەوە و باسێکی جیاواز بۆ هاندەرانی هەردوو ئەفسانەکە هاتووەتەوە پێشەوە بۆ گفتوگۆکردن و رکابەریکردن.