بالەی ئەوروپا.. هۆڵەندا و ئیسپانیا بردنەوەیان بەدەستهێنا

AM:09:47:06/06/2026

636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بالەی ئەوروپا هۆڵەندا و ئیسپانیا بردنەوەیان بەدەستهێنا و پۆرتوگال بە دانیمارک دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی بالەی ئەوروپا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور یارییکرد.

یاریزانانی هۆڵەندە هەر لە سەرەتاوە ئاستێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەشکرد و سەرەنجام توانیان بە ئاسانی و بە سێ گێمی کۆمەڵەی یارییەکە ببەنەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش 25 بە 19 خاڵ و 25 بە 21 خاڵ و 25 بە 22 خاڵ بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی دانیمارک بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر سێ کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند.

هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بە ئاسانی و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەر سویسرا بەدەستهێناس، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی سوید و فنلەنداش بردنەوەیان بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە، دانیمارک و ئیسپانیا و سوید لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و نۆیەمدان.

خ . ک